AP ١٤٠٢ سەرماوەز ١٨ ١١:١١

جێگری ژینگەپارێزیی کوردستان هەواڵی دا؛

ناسینەوەی 2700 جۆر بوونەوەر و گیای تایبەت لە کوردستان

ناسینەوەی 2700 جۆر بوونەوەر و گیای تایبەت لە کوردستان

جێگری ڕێکخراوە ژینگەپارێزی کوردستان لە ناسینەوەی 2700 جۆر بوونەوەر و گیای تایبەت لە کوردستانی هەواڵی دا و وتی: گرینگایەتی پاراستنی جۆرەکانی بوونەوەر بۆ مانەوەی ژینگە و ئێکۆسیستەم گرینگە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەیدەر وەیسی ڕایگەیاند:پاراستنی جۆرەکانی ژەینەوەری گیایی و بوونەوەری جۆراوجۆری خۆجەیی وڵات، ڕۆڵی گرینگی لە پاراستنی سروشت و چەرخەی ژینەوەری، ئابووری، بژێوی، ژیان و تەندروشتی خەڵک هەیە.

وەیسی وتیشی: جۆراوجۆری جۆرەکانی بوونەوەر لە پارێزگا بەهۆی بەستێنی کەشوهەوای کوردستان، زۆرە.

ناوبراو رێژەی دا: تا ئێستا زیاتر لە 200 جۆرە مەمکمدار لە ئێران ناسراوەتەوە کە یزاتر لە 37 جۆریان خۆجەیی پارێزگای کوردستانە.

هەروەها لە ناسینەوەی نزیک بە 308 جۆر پەلەوەر، 23 جۆر خشێنەر، 15 جۆر ماسی و 2350 جۆر گیایی خۆجەیی لە پارێزگای کوردستان هەواڵی دا.

News ID 48285

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha